ئەمڕۆ بەڕێز فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەروەی حكومەت پێشوازی لە شاندێكی یەكێتی ئەوروپا كرد كە پێكهاتبوو لە بەڕێز چارلس ستیوارت بەرپرسی بەشی سیاسی، كلۆنێل روپیرت پولڤێرتافت سكرتێری یەكەمی سەرۆكی ستافی سەربازی یەكێتی ئەوروپا، و بەرێز خاتوو ئڤیجا كراڤسینكۆ ڕاوێژكاری بەڕێوبەری گشتی.
مەبەستی سەرەكی سەردانی شاندەكە بۆ ئاڵوگۆركردنی زانیاری بوو دەربارەی گۆرانكاریە سیاسی و ئەمنیە نۆیكان كە بەسەر هەرێم و عیراقدا هاتووە، هەوەها چۆنیەتی زیادكردنی ڕۆڵی مرۆیی و سەربازی یەكێتی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان و دانانی ستراتیجیەتێكی درێژخایەن بۆ بەهێزكردنی پەیوەندیەكانی هەردوولا.
لە دیدارەكەدا كە كاروان جەمال جێگری بەرپرسی فەرمانگە ئامادەبوو، بەرێز فەلاح مستەفا بەخێرهاتنی شاندی یەكێتی ئەوروپای كرد و هەروەها سوپاسی هەڵوێستی یەكێتی ئەوروپا و ووڵاتانی ئەندامی كرد بۆ بەدەنگەوە هاتن لە قەیرانی ئێستای هەرێمی كوردستان. بەڕێزیان ئەوەشی خستەڕوو كەوا حكومەتی هەرێم فشارێكی زۆری لەسەرە و كار لەسەر سێ تەوەرەی سەرەكی دەكات ئەویش هەوڵدان بۆ بەدەست هێنانی مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان لەم پڕۆسە سیاسیە نوێیەی عیراق، شەڕكردن دژی تیرۆر و دابین كردنی یارمەتی پێویست بۆ پەناهەندە و ئاوارەكان كە ژمارەیان نزیكەی 1.5 ملیون كەس زیاترە سەڕەڕای ئەوەی بودجەی هەرێم بڕاوە و كێشەكانیش لەگەڵ بەغدا هەر بەردەوامە.
بۆیە هەرێمی كوردستان پێویستی بە پشتوانی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەیە بە تایەتی لە ڕووی مرۆیی و سەربازی بۆ شەڕی دژە تیرۆر و شكست پێكهێنانی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش و یارمەتیدانی هەموو پەناهەندە و ئاوارەكان و كەم كردنەوەی ئازارەكانیان.
بەڕێزیان هیوای ئەوەی خواست كەوا پردێكی پتەو لەنێوان هەرێمی كوردستان و یەكێتی ئەوروپا دروست ببێت و جۆر و ئاستی نوێنەرایەتیان لە هەرێم بەهێزتر بكەن و بەرزبكەنەوە.